Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لاوانی دیموكراتی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەكشەممە 28ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لاوانی سیاسیی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا مایكڵ دوست سەرۆكی لاوانی دیموكراتی جیهان لە وتەیەكدا باسی ویستی ڕێكخراوەكەیانی كرد بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كورد و پشتیوانیی ڕێكخراوەكەشی بۆ دۆزی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و پێزانینیشی بۆ خەباتی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەبوو لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی و هەروەها سەرسامی خۆشی بۆ فراوانبوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان كورتەیەكی لە مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو گەییشتن بە ئازادی و پێكەوەژیان بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
شایانی باسە لە پێكهاتەی شاندەكەدا نوێنەرانی پارتی كریستیان دیموكراتی ئەڵمانیا و سەرۆكایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا و پارتی گەنجانی تازەی سویسڕا و پارتی پێرلا لابێرتای ئیتاڵیا و پارتی دیموكراتی سڕبیاش ئامادە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.