Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:24

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەكشەممە 28ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها و پڕەنسیپە باڵاكان و ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانی و مێژووییەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان هەبوو و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.