Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:58

واده‌ی به‌ڕێكه‌وتنی یه‌كه‌م كاروانی حاجیان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ماڵی خودا دیاری كرا

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ دووسبه‌ی سێشه‌م یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی ئه‌مساڵ بۆ ماڵی خوا به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی سێشه‌می داهاتوو رێكه‌وتی 30 ئایار یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراق به‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی میر محه‌مه‌د بن عه‌زیز له‌ شاری مه‌دینه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ.

ڕاشیگه‌یاند: چوونی حاجیانی ماڵی خوا به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی له‌ ڕێگه‌ی 6 فڕۆكه‌خانه‌وه‌‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ بریتین له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، به‌غدا، نه‌جه‌ف و به‌سڕه‌، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ش 5 گه‌شتی فڕۆكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌ی وشكانیش، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ده‌ستپێكردنی گه‌شتی حاجییان بۆ ماڵی خوا به‌ ڕێگه‌ی وشكانی له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو رێكه‌وتی 2ی حوزه‌یران له‌ خاڵی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی حاجییان له‌ ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ 671 پاسی نوێ و مۆدیل به‌رزیان ئاماده‌ كردووه‌.

له‌ كۆتاییدا ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه‌ و په‌نا به‌خوا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ حاجییان له‌ له‌ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ماڵی خودا بۆ دروست نابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.