وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و به‌دواداچوون بۆ زیادكردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له سایلۆكان.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاوی كرده‌وه: بەمەبەستی داکۆکیکردن لە مافه‌كانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و بۆ زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم و ڕۆیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، شاندێكی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.
بڵاویشی كرده‌وه: شانده‌كه بەیانی بەشداری دەکەن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق كه بە سەرۆکایەتی د. فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌م نووسراوێکی فەرمی ناڕەزایەتی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق ده‌كه‌ن، لەسەر بابەتی دیاریکردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران کە بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە و بڕه‌كه‌ی 375 هەزار تەنە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له نووسراوه‌كه‌دا داواكراوه ڕێژه‌كه زیاد بكرێ و بە هەمانشێوەی شارەکانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق بێت .
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕاشیگه‌یاند: لەسەر بابەتی رێگریکردن لە ڕۆیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، شانده‌كه‌ی هه‌رێم نامەیەکی ناڕەزایەتی و داواکاری دەگەیەننە ئەنجوومەکە.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی بەشداریکردنی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی، گەیاندنی کێشە و داواکارییەکانی جوتیاران و پەیامی وەزارەته .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.