Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:54

ژنێك 100 ملیۆن دیناری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بات و هه‌ڵدێت

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌ ڕووداوێكدا ژنێك 100 ملیۆنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بات و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت.

میدیاكانی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا كه‌سێك سكاڵای تۆمار كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بڕێكی زۆری پاره‌ی دزراوه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه: كه‌سه‌كه‌ كاسبه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی لێی دزراوه‌ به‌ داهاتی رۆژانه‌ و كاسبی په‌یدای كردووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی دزه‌كه‌یه‌ و پاره‌كانی دزیوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 100 ملیۆن دیناری عێراقییه‌، تا ئێستاش ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.