Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

ئاسایشی هەولێر: بکوژ و تەقەکەرانی ڕووداوەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی کەڵەکین لە ناحیەی خەلیفان بکوژ و تەقەکەرانی ڕووداوەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیر کران.

نزیک کاتژمیر 12:00ـی نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی 05ـی 2023 لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر، نزیک گەڕەکی 32ـی پارک، دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاپ کرا کە دوو سەرنشینی تێدا بوو، سەرئەنجام یەکێکیان کوژرا و ئەوەی دیکەشیان برینداربوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بکوژ و تەقەکەرانی ڕووداوەکەی هەولێر، لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن هێزەکانمان و هێزەکانی پۆلیس دەستگیر کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.