Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:40

محه‌مه‌د شیاع سوودانی پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات

کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، هیواشی خواست دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا زیاتر په‌ره‌بستێنێ.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی براكه‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌له‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا".

ڕاشیگه‌یاند "هیوا ده‌خوازین ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ببێته‌ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دۆستایه‌تی و هاوكاری یه‌كتر بدات".

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كڵیچدار ئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی میلـله‌ت به‌ده‌ستهێنا.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌ تا ئێستا ده‌نگه‌كان به‌ ڕێژه‌ی 99.57% جیاكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ردۆغان رێژه‌ی 52.11%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، ركابه‌ره‌كه‌شی كڵچدار ئۆغلو رێژه‌ی 47.89%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.