Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:33

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتییەکەتدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كڵیچدار ئۆغڵو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی میلـله‌ت به‌ده‌ستهێنا.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌ تا ئێستا ده‌نگه‌كان به‌ ڕێژه‌ی 99.80% جیاكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ردۆغان رێژه‌ی 52.14%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، ركابه‌ره‌كه‌شی كڵیچدار ئۆغڵو رێژه‌ی 47.86%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.