ئەمڕۆ یهكشهم لە سنووری میحوەری دوو و چواری هێزی پێشمەرگە، رۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ناوچەکە بەڕێوەچوو.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوایهكی هێزی پێشمهرگه و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان، لهگهڵ دوو لیوای سوپای عێراقی بەشدار بوون، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا و مەفرەزە تەکنیکییەکان لە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
ئۆپەراسیۆنەکە، کاتژمێر 5ی بەیانی دەستی پێ کرد و کاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆ کۆتایی هات کە تیایدا سنووری ناوچەکانی (شۆریجە، چیمەن حەفتا چەشم، باوە، بەنداوی شیرینە، قشڵاخ کۆن، خدر بەگ، بەلەگە، کانی شیرین، کانی قەمەڕ، دوانزە ئیمام، بەرزاییەکانی تلیشان، قۆری چایی، کانی شرینکە، کارێز حوشتر ملە، بەلەوەی خواروو، قوم بەڵەك و ئاوایی رەزا و قەڵا و حاجی علی) کێوماڵ کران.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە فشار خستنە سەر و لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشە کە لە ناوچەکەدا ماون و ماوە ماوە جموجۆڵیان بەدی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.