Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:18

نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌ردۆغان: به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد به‌ بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره‌ دیاریكردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند " بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک كۆماری تورکیا".

ڕاشیگه‌یاند "هیوادارم لە کارکردنی بەیەکەوە بەردەوام بین بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بەرەو پێشەوە ببەین".

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجامدرا و دوای ركابه‌رییه‌كی توند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كڵیچدار ئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی میلـله‌ت به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌ردۆغان دوای به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان كه‌ رێژه‌ی زیاتر له‌ 52% بوو، دووباره‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.