به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قه‌كه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ڕووداوه‌كه، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له گوندێكی ناحییه‌ی خه‌لیفان ده‌ستگیر كران.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه "دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەم لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاونیشتمانییەک بە ناوی (شەهاب بێرسیاڤی) کوژراو و هاونیشتمانییەکی دیکەش بە ناوی (سەربەست شێخەمیر) بریندار بوو، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد".
ڕاشیگه‌یاند "بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، توانرا تۆمەتبارانی تەقەکەر دەستنیشان بکرێن کە پێکهاتبوون لە دوو کەس بە ناوەکانی (م. ه. إ) لەدایکبووی ساڵی 1988 و (ب. س. إ) لەدایکبووی 1987".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "دوای هەڵاتنی هه‌ردوو تاوانباره‌كه بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانیان، لە گوندی ناوشێوان لە ناحییەی خەلیفان لە لایەن تیمەکانمان لە ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ گەمارۆ دران و خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد".
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و هاونیشتمانییان و ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر ئەرکە و، تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.