Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

کارکردن له‌ پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە بەردەوامە و زیاتر لە 67%ی كاره‌كانی تێپەڕاندووە

کوردستان TV
100%

 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەیاوەری بریکاری وەزیر بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت، پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی ڕانیەی بەسەرکردەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماژەی بە بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەکە کرد و ڕایگەیاند :'' کارکردن بەشێوەیەکی باش لە پڕۆژەکە بەردەوامە و ڕێژەی ئەنجامدراو زیاتر لە (67٪)ی تێپەڕاندووە، لە ئێستاشدا کارکردن لە قۆناغی سەقف تێکردنی پردەکەدایە.''

دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە، ئەگەر گرفتی دارایی بۆ دروست نەبێت، لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پردەکە تەواو دەبێت و بەڕوی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی پردێکی نوێ بە درێژی (408،4م) و پانی (15)م، (11) مەتر بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و دو مەتریش لە هەرلایەک بۆ هاتووچۆی پیادە.
گوژمەی پڕۆژەکە 12 ملیار و 416 ملیۆن و 378 هەزار دینارە و ڕێژەی کاری ئەنجامدراو تیایدا 67%.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.