بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و كاروباری رۆژانەی ژیان، زۆرینەی مرۆڤەكان ناچاردەبن رۆژانە كاتێكی زۆر تەماشای شاشە و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بكەن و ئەوەش بەهۆكارێكی سەرەكی هیلاكبوونی چاو دادەنرێت و مەترسی تووشبوون بە ووشكبوونەوەی چاو زیاد دەكات.
بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە چاوەكان رووبەڕووی ووشكبوونەوە و خوران دەبن لەوانە هەستیاری و پیسبوونی هەواو و بارودۆخی كەشوهەوا و بەساڵاچوون ، ئەمانەش چەند رێگایەكی بەسوودن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو كێشەیە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ووشكبوونەوەی چاو:
* پشوودان: پزیشكان رێنوێنی دەدەن بۆ زۆر نەمانەوە لەبەردەم شاشەی كۆمپیوتەر و وەرگرتنی پشوو هەر 20 خولەكێك و دوور ڕوانین لەدەوروبەر.
* بەكارهێنانی قەترەی شێداركردنی چاو : ئەم جۆرە قەترەیە بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی تووشی ووشكبوونەوەی چاو دەبن.
* خواردنی سەرچاوەكانی ئۆمیگا3: ئەو ماددەیە سوودی بۆ تەندروستی چاو هەیە و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن لەجەستە بەگشتی و بەرەنگاربوونەوەی بەتایبەت هەوكردنی چاو كەبەهۆكاری سەرەكی ووشكبوونەوەی چاو دادەنرێت.
* پشوودان لەبەكارهێنانی هاوێنەی چاو: بەكارهێنانی هاوێنە بەهۆكارێكی ووشكبوونەوەی چاو دادەنرێت و لەكاتی بەكارهێنانیدا دەبێت پشوو وەربگیرێت.
* ژینگەی چواردەور: هەندێك جار نیشتەجێبوون لەشوێنە ووشكەكان هۆكاری تووشبوونە بە ووشكبوونەوەی چاو بەتایبەت لەوەرزی زستاندا.
* دەرمان: بەكارهێنانی هەندێك دەرمان هۆكارە بۆ ووشكبوونەوەی چاو وەك هەندێك جۆری حەپی دژە سكپڕی و رێكخستنی سووڕی مانگانە و دەرمانی چارەسەری هەستیاری.
* شێلانی چاو: هەندێك جووڵەی ئاسان هەیە بۆ شێلانی چاو كەیارمەتی دەدات بۆ پشوودان و كەمكردنەوەی ووشكبوونەوە.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.