بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی.
گوژمەكە بریتییە لە (4،644،637،500) چوار ملیار و شەش سەد و چل و چوار ملیۆن و شەش سەد و سی و حەوت هەزار و پێنجسەد دینار و لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.
پرۆژەكان پێكهاتوون لە بواری كردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقامەكان و دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ گارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێكی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.
حكوومهتی ههرێم زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.