Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 01:50

گوژمەیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هەولێر خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوژمەی زیاتر لە 817 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی شاری هەولێر خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاز ڕەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (817 ملیۆن و 909 هەزار دینار) بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەمەبەستی جێبەجێكردن، دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باشوور بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و پرۆژەی ئامادەكردنی تێكەڵەی ئەسفەلتی بە بڕی 1000 هەزار تۆن بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان، هەروەها جێبەجێكردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.