Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:31

له‌خولی نایابی عێراق دهۆك گه‌شتی سلێمانی ده‌كات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌ورۆز

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری سی و یه‌كی خولی نایابی عێراق، كاتژمیر چوار و چل و پێنج خوله‌كی سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌، له‌شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری یانه‌ی دهۆك ده‌كات.
 هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌سێ خالی یاریه‌كه‌یه‌، دهۆك له‌ئێستادا به‌چل و پێنج خال له‌خانه‌ی شه‌شه‌مه‌، له‌چه‌ندین گه‌ری رابردوو دهۆك توانیویه‌تی پارێزگاری له‌خانه‌ی شه‌شه‌م بكات، بۆیه‌ قوتابیه‌كانی سلێمان ره‌مه‌زان هه‌موو هه‌ولێكیان گه‌رانه‌وه‌یه‌ به‌سێ خالی یاریه‌كه‌ له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ی تیپه‌كه‌ له‌ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی.
 له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز سی و هه‌شت خالی هه‌یه‌، نه‌ورۆز له‌خانه‌ی سێزده‌هه‌م دێت، نه‌ورۆز نایه‌وێت به‌ئاسانی یاریه‌كه‌ بدۆرێت، ئه‌میش پێناو مسۆگه‌ركردنی ناوه‌راستی ریزبه‌ندی، پێشبینی ده‌كرێت هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ردوو تیپ هه‌میشه‌ ژماره‌یه‌كی قورس بوونه‌ له‌به‌رده‌م ركابه‌ره‌كانیان.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.