Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:08

لاوێكی كورد له‌ ئێران له‌ سێداره‌درا

کوردستان TV
100%


به‌ندكراوێكی كورد له‌ بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان له‌ زاهیدان له‌ سێداره‌ درا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی حوسێن سولتانیان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا.
 هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 27ی5ی2023سزای سێدارەی حوسێن سولتانیان، تەمەن 39 ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زاهیدان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە دە ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
هەنگاو زانیویەتی حوسێن سولتانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان جار بەشداری خۆی لە کوشتنی کوژراو ڕەت کردووەتەوە و بە هۆی درێژەی ناڕوونی چارەنووسی، نامەی بۆ ئەو دادوەرە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە نووسیوە و داوای کردووە سزای سێدارەکەی جێبەجێ بکات.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.