Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:25

گوژمەیه‌ك بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە ڕانیه‌ تەرخان دەكرێ

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی پەرەپێدانی تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە و پرۆسەی گەیاندنی ئاو لە سنووری شاری ڕانیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی 73 ملیۆن و  229 هەزار و 500 دیناری بۆ ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شادی لە ڕانیە دا.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان و بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار لەسەر خەرجكردنی دراوە.

پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، یەكێكە لە سێكتەرە گەورە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام تۆڕەكانی ئاو نۆژەن دەكرێنەوە و تۆڕی نوێش دروست دەكرێن، هاوكات پرۆژەكانی ئاویش بە هەمان شێوە نۆژەن دەكرێنەوە و پرۆژەی نوێش دروست دەكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.