Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 01:49

سلێمانی... سێ تۆمه‌تباری به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


به‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ به‌كره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ تۆمه‌تبارێك به‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌و به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌نیازه‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێلێكی‌ بارهه‌ڵگر بگوازێته‌وه‌ سه‌ر كه‌سێكی‌ تر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ به‌كره‌جۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌ناو بینای‌ دادنوسی‌ به‌كره‌جۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" له‌به‌رده‌وامیی لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه‌ دوو تۆمه‌تباری‌ تر هاوكاری‌ تۆمه‌تباری‌ یه‌كه‌م بوون‌و توانرا دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ تریش ده‌ستگیربكرێن. له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا".
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو" له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (غ، خ، ع - س، غ، خ - ع، س، ع) كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌رەبن به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌کانی‌ 289-298له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.