Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:36

لە گوندی تۆپزاوا سوپای عێراق جوتیارێکی کورد دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق لە گوندی تۆپزاوا لە سنووری کەرکووک جوتیارێکی کورد و خاوەن دەڕاسەیەک دەستگیر دەکات، هەروەها ڕێگری دەکات جوتیارانی کورد لە زەوییەکانیان دروێنە بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 لە گوندی تۆپزاوا لە شارەدێی یایچی لە کەرکووک جوتیارانی کورد خەریکی دروێنە کردن بوون، سوپای عێراق دەچێتە گوندەکە و ڕێگری لە دروێنەکردنی جوتیاران دەکات، هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: سوپای عێراق لە کاتی هاتنی بۆ گوندەکە جوتیارێکی کورد و خاوەن دەڕاسەیەکی دەستگیر کرد.

ساتیح ناسح کە خەڵکی گوندی تۆپزاوایە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا جوتیارەکە دەست بەسەرە، بەڵام خاوەن دەڕاسەکەیان ئازاد کردووە، چونکە گوتوویەتی من خەڵکی ئەو گوندە نیم بۆ کار و وکاسبی هاتووم.

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەش دا کە سوپای عێراق ئاگاداری خەڵکی گوندەکەی کردۆتەوە کە نابێت دروێنە بکەن، چونکە زەوییەکان موڵکی سوپای عێراقن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.