Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:56

عێراق ڕێگری لە ئافرەتان دەکات بەشداریی پاڵەوانێتییەکانی لەشجوانی بکەن

کوردستان TV
100%

یەکێتیی لەشجوانی عێراقی ڕەتی دەکاتەوە ئافرەتان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی لەشجوانی بکەن، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، "بەهۆی ئەوەی لەگەڵ دابونەریت و بنەما ئایینییەکانی عێراق ناگونجێت".

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 فایز عەبدولحەسەن سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی ئاسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: نە ئایینەکەمان، نە دابونەریت و نەریتەکان ڕێگە بە بەشداریکردنی ئافرەتانی عێراق دەدەن لەو پێشبڕکێیانەی کە لەلایەن فیدراسیۆنە نێودەوڵەتیی و ئاسیاییەکانەوە ڕێک دەخرێن، بەشداربن.

ڕاشیگەیاند: ئاساییە ئافرەتانی عێراق یاری لەشجوانی بکەن بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروست و بەهێزیان هەبێت، بەڵام نابێت ئافرەتان بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، چونکە بە ئایین و دابونەریتی ئێمە ڕێگە نادات.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەری هەیە پاڵەوانێتییەکی تایبەت بۆ ئافرەتان لەژێر سەرپەرشتی ستافی ئافرەتان ساز بکەن، کە پاڵەوانێتییەکە تەواو جیاوازە لە پاڵەوانێتییەکەی پیاوان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.