Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 01:09

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندان كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: لە هەوڵە به‌رده‌وامه‌كانماندا لەپێناو سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە ڕێکەوتی 23ی کانوونی دووەمی 2023 تا 22ی ئایاری 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، توانرا 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر بکەن.

بڵاویشی كرایه‌وه‌: لەو ژمارەیەی سه‌ره‌وه‌ 285 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان گەورە بازرگانن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هاوکات توانرا دەست بگرن بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە (34.161 کیلۆگرام کریستاڵ، 1.5 کیلۆگرام هیرۆین، 3.960 کیلۆگرام حەشیش، 4.585 کیلۆگرام تلیاک، 374 گرام جامایکا، 500 گرام ماریجوانا).

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دەستگیراوه‌ بەسەر 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن و 2774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و، هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڤیدیۆی ڕاگه‌یه‌نراوكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.