Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:46

بڕیاری كۆتایی درا.. له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت ده‌بڕێت

کوردستان TV
100%

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌‌ ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆله‌كانی 9 و 12ی ئاماده‌یی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان هێڵی ئینته‌رنێت ببڕێت.

ئیبراهیم ئه‌لجبووری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق گوتی: ره‌زامه‌ندیمان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌گرتووه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆلی 9 و 12 هێڵی ئینته‌رنێت ببڕێت.

گوتیشی: سه‌رجه‌م هێله‌كانی ئینته‌رنێت له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تاكو كاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌پچڕێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ڕووی ئاماده‌كردنی هۆڵ و دابینكردنی هێزی ئه‌منی‌ له‌ نزیك قوتابخانه‌كان و پاراستنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان، ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌باشترین شێوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌می داهاتووه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.