سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌یان هاووڵاتی له شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆپیشاندانیان ده‌ست پێ كرد به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كه‌یان.
خۆپیشاندانه‌كه له ناوچه‌ی (سه‌بع ئه‌لبور) له به‌ری باكوری شاری به‌غدا ده‌ستی پێ كرد و تێیدا هاووڵاتییان هوتافی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گوته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوایان له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی خراپی دۆخی هاووڵاتییان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌چاوی خۆی ببینێ.
دا‌واشیان له به‌رپرسانی شاره‌كه كرد په‌له بكه‌ن له ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كه كاره‌كانی به سیستی به‌ڕێوه ده‌چن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.