Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:39

ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ هه‌ولێر ڕاده‌گیرێت

بەغدا کارگەی چاپکردنی کاغەزی پاسپۆرتی کڕیەوە
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ نووسینگه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە رێکەوتی 30/5/2023 نووسینگەی پاسپۆرتی (1) لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوە)ی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ڕاگرتنه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بە هۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ (پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی)یـه‌وه‌یه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 5/6/2023 نووسینگه‌كه‌ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (2) دووی هەولێر بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی (150) مەتری لەناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو کاتژمێر (6:00)ی ئێوارە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە و پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (1) بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە کاتژمێر (8:00) ی بەیانی تاکو کاتژمێر (3:00)ی دوای نیوەڕۆ لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان کە دەکەوێتە سەر شەقامی (120) مەتری لە گەڕەکی سەربەستی (32)ی پاڕک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.