Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 05:44

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری كشتوكاڵه‌وه‌ ده‌كات.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ دووشه‌م لە شاری بەغدا پێشوازیمان کرد لە نوێنەری جوتیارانی کوردستان، ئامانج لەسەردانه‌كه‌یان بۆ بابەتی کەمی وەرگرتنی رێژەی گەنم و مەرجی بوونی پلانی کشتوکاڵی بوو.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان بە سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وه‌زیری کشتوکاڵی عێراقه‌وه‌ کرد.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بڕیاردرا هەر لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک بکرێت و بابەته‌كانی کەمی وەرگرتنی رێژەی گەنمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و مەرجی بوونی پلانی کشتوکاڵی چارەسەر بکریت.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مژده‌شی به‌ جوتیاران دا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار لەسەر زیادکردنی رێژەی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بدرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.