Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:05

ڤیدیۆ.. بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر مۆسكۆ

کوردستان TV
100%

دانیشتوانی پایتەختی ڕووسیا هەواڵی بیستنی تەقینەوەكانیان ڕاگەیاند وهەروەها سێرگی سۆبیانین ،سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ-ش پشتڕاستی كردەوە كە شارەكە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كراوەتە ئامانج.
سۆبیانین لە ڕێگەی تێلێگرامەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو گوتی: هێرشەكە زیانێكی كەمی بە چەند بینایەك گەیاندووە، هەروەها هیچ بریندارێكی لێنەكەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەسەڵاتداران دانیشتوانی دوو باڵەخانەیان چۆڵكردووە كە لە هێرشەكەدا زیانیان پێگەیشتووە.
لای خۆیەوە ئەندرێ ڤۆرۆبیۆڤ، پارێزگاری ناوچەی مۆسكۆ ڕایگەیاند، چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هەر كە لە مۆسكۆ نزیك بوونەتەوە خراونەتە خوارەوە.
ئەمە دووەم هێرشی ڕاگەیەندراوە كە مۆسكۆی كردۆتە ئامانج، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕایانگەیاند كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرێملینیان كردە ئامانج كە بە هەوڵێك بۆ تیرۆركردنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆك كۆماری رووسیا وەسف كرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان 13 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەكاتی نزیكبوونەوەیان لە پایتەخت و لە ناوچەی مۆسكۆی نوێ و لە ناوچەی ڕوبلێڤكا لەلایەن بەرگری ئاسمانی ڕوسیا خراونەتە خوارەوە.
هەروەها سێ فڕۆكە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی فرە نهۆمییان لەشەقامی لینینسكی پرۆسپێكت، پرۆفسۆیوزنایا و شەقامی ئەتلاسۆڤا كردۆتە ئامانج.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.