Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 05:55

زیاتر لە 433 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی شاری دهۆك و شارۆچكەی شاریا خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (433,021,250)دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك و شارۆچكەی شاریا لە پارێزگەی دهۆك.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری شاری دهۆك و شارۆچكەی شاریا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كردنەوە و كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی ئێتیت و قیرتاوكردنی شەقام لە كەرتی 82 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، لەگەڵ دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی شاریا خەرج دەكرێت.
جگە لەو پرۆژانە لە سنووری هەردوو سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ئێستا ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.