ئەمڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 30_5_ 2023 به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی دوازده‌به‌رێوه چوو...
سه‌ره‌تا پارێزگای هەولێر پرۆسه‌ی به‌رێوه چوونی ئه‌زموونه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی به گرنگ وه‌سفكردو جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی جێبه‌جێكردنی پلانی پێویست كرده‌وه" به‌جۆرێك هه‌موو هه‌ولێك بدرێ تاوه‌كو قوتابیان له كه‌شێكی ئارام سه‌ركه‌وتووانه تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ولێریش وه‌ك هه‌میشه ببێته نموونه‌یه‌كی نه‌وعی" وه‌ك چۆن له ساڵانی رابردوو به سوپاسه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه له هه‌ولێر به‌دی كرا ...
پارێزگای هەولێر له‌گه‌ل ئاماده‌بووان باسی له‌و رێكارانه كرد كه پێویسته وه‌ك ئاماده‌باشی بگیردرێته به‌ر و رێگه له هه‌موو جۆره گزیكردنێك بگیرێ تاوه‌كو کۆششکردن و ماندوو بوونی قوتابیان له تاقیکردنەوەکان به هه‌ده‌ر نه‌چێت" بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی پێكهێنرا بۆ پاراستنی كه‌شی ئارامی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه .
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئاسایشی هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامێری گزی كردن و سه‌رچاوه‌ی فرۆشتنی ئه‌و ئامێرانه‌دا گرت و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد‌و سزای ئه‌وانه‌شیان دا كه بازرگانی به‌و ئامێرانه ده‌كه‌ن ...
هه‌ر یه‌ك له جێگری پارێزگار و قائیمقام قه‌زای ناوه‌ند و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرو و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و نوێنه‌ری زێره‌ڤانی و ئاسایش و لایه‌نی په‌یوه‌ندار به پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه بوون .
پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته رێگه له هه‌موو جۆره گزیكردنێك بگیرێ تاوه‌كو کۆششکردن و ماندوو بوونی قوتابییان به هه‌ده‌ر نه‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.