لە پاڵەوانێتی خولی ئەورووپا (UEFA Europa league)دا کە لە ساڵی 1971ەوە تا ئێستا ساز دەکرێت، یانەکانی ئیسپانیا 18 جار گەشیتوونەتە یاری کۆتایی و 13 جاریش نازناوی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێناوە.
یانەکانی ئینگلتەرا 17 جار و یانەکانی ئیتاڵیا16 جار گەیشتوونەتە یاری کۆتایی و یانەکانیان یەکی نۆ جار بوونەتە خاوەنی نازناوی پاڵەوانێتییەکە.
یانەکانی ئەڵمانیا حەوت جار و یانەکانی هۆڵەنداش چوار جار بوونەتە پاڵەوانی خولەکە.
یانەکانی فەڕەنسا کە تا ئەمڕۆ پێنج جار گەیشتوونەتە یاری کۆتایی جامەکە، نەیتوانیوە نازناوەکە بەدەستبهێنن.
یانەکانی ئەو وڵاتانەی تا ئەمساڵ زۆرترین بەشدارییان لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی پلە دووی ئەورووپادا کردووە، لەگەڵ ژمارەی پاڵەوانێتییەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
وڵات پاڵەوان پلەی دووەم بەشدارییکردن
ئیسپانیا 13 5 18
ئینگلتەرا 9 8 17
ئیتاڵیا 9 7 16
ئەڵمانیا 7 8 15
هۆڵەندا 4 3 7
پورتوگال 2 5 7
رووسیا 2 0 2
سوید 2 0 2
بەلجیکا 1 2 3
ئۆکراینا 1 1 2
تورکیا 1 0 1
فەڕەنسا 0 5 5
سکۆتلاند 0 4 4
ئوسترالیا 0 1 1
هەنگاریا 0 1 1
یوگۆسلاڤیا 0 1 1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.