ئهمڕۆ سێشهم کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ههرێمی كوردستان لەگەڵ ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانیی عێراق لە بەغداد کۆبووهوه بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت و ئەو بابەتانەی هاوبەشن لەنێوان هەرێم و بەغدا.
لە گرنگترین پرسەکان کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیردا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و بابەتی سەبەتەی خۆراکی و بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک و هەروەها شایستەی فەرمانبەرانی وەزارەت لە چوارچێوەی بەرنامەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان بوو.
وەزارهتی بازرگانی و پیشەسازیی ههرێمی كوردستان کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی و لێکتێگەشتن دانا بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکان، جهختیشی كردهوه كه بڕیارە بۆ ئەومەبەستە هەماهەنگی زیاتر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.