لە سنووری قەزای کەلار کەسێک لە کاتی هەواکردنە ناو تایەی ئۆتۆمبێل، تایەکە تەقییوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحییەی قۆرەتوو، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ئیسماعیل ئەنوەر مەحموود) لەدایکبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە قەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.
ڕاشیگەیاند: بەپێی گوتەی کەسوکاری ناوبراو لە گوندی ساڵح ئاغا دووکانی فرۆشتن و گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلی هەیە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا ویستوویەتی هەوا بکاتە تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە جۆری بارهەڵگر (بەڕاد)، تایەکەی پێداتەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا توێکاری بۆ تەرمی ناوبراو کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنییەتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.