ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراق گه‌یشته نێو خاكی سعوودییه.
ده‌سته‌كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ له كاروانه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته سعوودییه، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه كاروانه به سه‌لامه‌تی و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك گه‌یشتنه شوێنی مانه‌وه‌یان.
ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق پێشتر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه رۆژی سێشه‌م رێكه‌وتی 30 ئایار، یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراق به ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی میر محه‌مه‌د بن عه‌زیز له شاری مه‌دینه به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
ڕاشیگه‌یاندبوو: چوونی حاجیانی ماڵی خوا به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی له ڕێگه‌ی 6 فڕۆكه‌خانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه بریتین له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، به‌غدا، نه‌جه‌ف و به‌سڕه، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ش 5 گه‌شتی فڕۆكه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به ڕێگه‌ی وشكانیش، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: ده‌ستپێكردنی گه‌شتی حاجییان بۆ ماڵی خوا به ڕێگه‌ی وشكانی له رۆژی هه‌ینی داهاتوو رێكه‌وتی 2ی حوزه‌یران له خاڵی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ده‌سته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی حاجییان له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه 671 پاسی نوێ و مۆدیل به‌رزیان ئاماده كردووه.
له كۆتاییدا ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه و په‌نا به‌خوا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ حاجییان له له ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ماڵی خودا بۆ دروست نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.