ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڕیاری دا هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر دیوار و شۆسته و شه‌قامه‌كان شت بنووسێت، سزا بدرێت.
شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شارەكەمان دەكەین، هیچ نووسین و پۆستەرێك له‌سەر دیوار و شۆستە و شەقام و پردەكان دانەنێن كە دەبێتە هۆی شێواندن و تێكدانی هەنگاوەكانی ئەم دواییەمان لە جوانكاری و نۆژەنكردنەوەی شوێنە دیارەكانی شار.
ڕاشیگه‌یاند: داواكارین لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی و لێپێچینەوە لە بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگرینەبەر، چونكە ئەوە پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی دانانی ڕیكلام و بڵاوكراوەكانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.