ئه‌مشه‌و سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستڕێژی گولـله له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سنووری عێراق كراوه له‌سه‌ر سنووری سعوودییه، گومان ده‌كرێ چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌كانیان كردبێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مشه‌و ده‌ستڕێژی گولـله له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سنوور كراوه له دوایین خاڵه‌كانی سه‌ر سنووری سعوودییه.
بڵاویشیان كرده‌وه: ته‌قه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كراون، به‌ڵام گومان ده‌كرێ چه‌كداری داعش ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام دابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ته‌قه‌كان هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانی پۆلیسی سنوور نه‌بوونه‌ته قوربانی. جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئێستا هێزێكی زۆری ئه‌منی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.