دوای ئەوەی سوپای عێراق ڕێگری کرد لە جوتیارانی کورد لە گووندەکانی سنووری کەرکووک دروێنە لە زەوییەکانیان بکەن، لەڕێگەی کوردستان تیڤییەوە دەنگیان گەیەنرایە لایەنی پەیوەندیدار و چارەسەری کێشەکە کرا.
ڕۆژی سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 نەجوە حەمید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێک داوای لە وەزارەتی بەرگری عێراق کرد ڕێگری لە جوتیارانی کورد نەکرێت دروێنە لە زەوییەکانیان بکەن، ئەمەش لەدوای ئەوەی جوتیاران لەڕێگەی (کوردستان تیڤی)ـیەوە دەنگیان گەیەنرایە لایەنی پەیوەندیدار.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوەکە داوای لە وەزیری بەرگری عێراق کردووە کە ڕێگە لە دروێنەی جوویارەکان نەکرێت لە ناوچەی تۆبزاوە و ترکەڵان، چونکە ئەوە بژێوی خۆیان و خێزانەکانیانە.
ڕۆژی دووشەممە سوپای عێراق چووە گوندی تۆپزاوا لە سنووری کەرکووک، جوتیارێکی کورد و خاوەن دەڕاسەیەکی دەستگیر کرد، ڕێگری لە جوتیاران کرد دروێنە لە زەوییەکانیان بکەن.
کەرکووک- هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.