Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:27

هەواڵێکی گرنگ بۆ خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمان ڕادەگەیەنرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێککەوتی 27 و 28ی ئایاری2023 بەرێوەچوون و تیایدا هەزار و 141 بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان ئەنجامدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی31ی ئایاری2023 ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێن و بەشداربووان دەتوانن سەردانی ئەکاونتەکانیان بکەن بۆ وەرگرنتی ئەنجامەکان.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" هەروەها بەشداربووانی دەرچوو لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون لە ئاست و خولەکان تاوەکو ئەوانەی پێشکەشی خویندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان دەکەن بتوانن بۆ مەبەستی وەرگرتنی خاڵ لە پرۆسەی پێشبرکێی خاڵبەندی لەسەر کورسیەکان بە پێی پلان بەکاری بھێنن و ھەژماری بکەن".

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.