Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:29

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند پرسێکی گرنگیان تاووتوێ کرد

کوردستان TV
100%

 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم کرد و چەند پرسێکی تایبەت و هاوبەشی نێوان بەغدا و هەرێمیان تاووتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م31ی5ی2023" فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه،لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا،  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق،  و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، بابەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانیان بە وردی تاووتوێ کرد و هەروەها پرسی هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی و کارگەکانی هەرێم بۆ ناوچەکانی تری عێراق و دابینکردن بەشە سووتەمەنیی پێویست بۆ کارگەکانی کوردستان باس کران؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا کە بەدواداچوون بۆ بابەتەکان بکات و گوتی "نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق بکرێت."

جێی ئاماژەیە وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بەردەوام لە پەیوەندی و سەرداندان لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفت و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان و خاوەن کارگەکانی هەرێم.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.