ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی، گەیشتە پارێزگای كەركوك.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە:سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان گەیشتۆتە پارێزگای كەركوك.
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشكردووە، سەردانەكە بۆ بینینی دۆخی ئەمنی پارێزگاكە و بەدواداچوون بۆ ئەو یەكە سەربازییانەیە كە لە چوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتی خۆیاندا جێگیركراون.
ئامانجی سەردانەكەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ پارێزگای كەركوك ئاشكرا كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.