Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:21

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو 

کوردستان TV
100%

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر رێگای هامڵتۆن لەنێوان سۆران-چۆمان بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ، هاووڵاتییەكی تەمەن 54 ساڵ گیانی لەدەستدا.
محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە كوردستان تیڤی راگەیاند: كاتژمێر 11:30 تەرمێك گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان، بەناوی (عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵا) تەمەن 54 ساڵ.
لەگەڵ كەسێك برینداربوو بەناوی ئەنوەر عەبدوڵڵا، چارەسەری فریاگوزاری بۆ ئەنجامدرا و تەندروستی جێگیرە. 
ڕووداوەكە لە جۆری لێكدان لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب دێر و قەلابەیەك ڕوویداوە لە نزیك گوندی ئۆمەراوەی سەر بە شارەدێی گەڵاڵە. 


پەیامنێر: كەریم سمكۆ
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.