Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:36

ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (پیشه‌وه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ 31-5-2023 له‌ شاری هه‌ولێر،له‌ سنته‌ری ئاڵا ،ڕێوره‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (پیشه‌وه‌ر) له‌نووسینی نووسه‌ر و شاعیر  (به‌ختیار كه‌ڵهوڕی) به‌رێوه‌ده‌چێت.
نووسه‌رو شاعیر "به‌ختیار كه‌لهوڕی" یه‌كێك  له‌ولاوانه‌ی خۆی فرێداوه‌ته‌ نێو ده‌ریای شیعر و ئه‌ده‌ب ،ئه‌و سه‌ره‌تا به‌ شیعر نووسینی گه‌وران ده‌ستی پێكرد،دوایی چۆته‌ نێو شیعری منداڵان ، له‌رێگه‌ی شیعره‌كانی باس له‌ جیهانی منداڵان ده‌كات،كاریگه‌ری زۆرێك له‌ شاعیرانی كوردی له‌سه‌ر بووه‌،به‌تایبه‌تی شاعیران زێوه‌ر و گۆران و دڵدار و قانع و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و كه‌ریم شاره‌زا..خاوه‌نی چه‌ندین  به‌رهه‌می چاپكراوه‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بی منداڵان.
له‌ ڕێوڕسه‌مه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند (نه‌وزادی حاجی شوشه‌)،چه‌ند گۆرانییه‌كی منداڵان پێش كه‌ش به‌ ئاماده‌ بووان ده‌كات.
شایانی باسه‌،رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ نێو باره‌گای سنته‌ری ئاڵا له‌ كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت، كتێبه‌كه‌ش به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كرێت هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.