ئەو بەرپرسە حكوومییەی هیندستان كە دوای ئەوەی لە كاتی چركاندنی وێنەی سێلفیدا، مۆبایلەكەی كەوتبووە ناو ئاوەوە و بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەكەی، بەنداوەكەی بەتەواوی بەتاڵ كردبوو سزادرا.
فەرمانگەی ئاوی ویلایەتی چتیسگەر رایگەیاند، بە وەرنەگرتنی مۆڵەت لە بەرپرسانی بەنداوەكە بۆ بەتاڵكردنی، سەرپەرشتیاری خۆراك لە ناوچەی كانكەری ویلایەتەكە، راجێش ڤیشواز كە بەمەبەستی دۆزینەوەی مۆبایلەكەی بەنداوەكەی بە تەواوی بەتاڵ كردبوو، بە 640 دۆلار غەرامە كرا.
ئاماژە بەوە دراوە ڤیشواز بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەكەی نزیكەی چوار ملیۆن و 100 هەزار لیتر ئاوی بەرداوەتەوە.
دوای رووداوەكە پریانكا شوكلا، بەرێوەبەری ناوچەی كانكەر رایگەیاند: ڤیشواز لە كارەكەی دوورخراوەتەوە و لێكۆڵینەوەیش لە رووداوەكە بەردەوامە.
ڤیشواز سەرەتا بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەكەی كە بەهاكەی هەزار و 200 دۆلار بوو پەنای بردە بەر ژێرئاوگەڕەكان، بەڵام دوای ئەوەی نەتواندرا بدۆزرێتەوە، كرێی ترومپاكانی بەتاڵكردنی ئاوی دا و تەواوی بەنداوەكەی بەتاڵ كرد.
دواتر بەتۆمەتی بەكارهێنانی ئەرك بۆ مەرامی خراپ دەست بە لێكۆڵینەوە كرا لە ناوبراو، ئەویش بانگەشەی ئەوەی كرد لەناو مۆبایلەكەیدا بەڵگەنامەی نهێنی حكوومەت هەیە.
ئەو بەرپرسەی كە بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەكەی بەنداوێكی بەتاڵ كردبوو سزادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.