Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:15

له‌ كاتی هه‌وڵی فرۆشتنی گورچیله‌یه‌ك به‌ 50 ملیۆن‌ ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی بازرگانیكردنی به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕاگه‌یاند له‌ كاتی فرۆشتنی گورچیله‌یه‌كدا به‌ بڕی 50 ملیۆن دینار.

ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوی كرده‌وه‌: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ پارێزگای ئه‌نباڕ تۆڕێكی بازرگانیكردن به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ستگیر كران كه‌ پێكهاتبوون له‌ چوار كه‌س (سێ پیاو و ئافره‌تێك).

بڵاویشی كرده‌وه‌: تۆڕه‌كه‌ له‌ كاتی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی گورچیله‌یه‌كدا ده‌ستگیر كران به‌ به‌های 50 ملیۆن دیناری عێراقی.

فه‌رمانگه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی بڕگه‌كانی یاسای بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و یاسای سزادانی عێراقی، هه‌رچوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیراون و دادگایی ده‌كرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.