Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:09

له‌ به‌غداوه‌ بڕیارێكی گرینگ بۆ‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان درا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ به‌غداوه‌ بڕیارێكی گرینگ بۆ‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان درا و له‌مه‌ودوا به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ده‌گوزارێنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: دوای هەوڵ و ماندووبوون و کۆبوونەوە بەردەوامەکانی شاندی وەزارەت لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ چوارشەم وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاری ژمارە شەشی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق (هیئة الرٲي السادس)، بڕیاری دا ڕێگە بدرێت كاڵا و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ تەواوی پارێزگاكان و بەپێچەوانەوەش بگوازرێنەوە.

ڕاشیگه‌یاند: بەو پێیەی بەرهەمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خۆماڵین و ڕێكارەكانی قەدەغەكردنی تایبەت بە هاوردەكردنی كاڵا كشتوكاڵییەكان لە دەرەوەی عێراق نایانگرێتەوە لە حاڵەتی لوتكەی بەرهەمی خۆماڵیدا.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە كۆبوونەوەكەدا مەرجێك خرایەڕوو كە دەبێت پشتگیری خۆماڵیبوونی كاڵا و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانەوە دەربچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.