Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:21

بۆ قوتابییانی پۆلی 12؛ لەڕێگەی کوردستان تیڤییەوە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکەت بزانە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری قوتابییانی پۆلی 12 دەکاتەوە کە سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.

ئەمشەو چوارشەممە 31ـی 05ـی 2023 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: داوا لە قوتابییان دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى 03ـی 06ـی 2023 کاتژمێر 07:30ـی بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.

وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەکەدا لینکێکی داناوە و ئاماژەی بەوە داوە کە سەرجەم قوتابییانی قۆناغى 12ـی ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە دەکەینەوە، لەڕێگەى ئەم لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن:-

https://tinyurl.com/Exam-Hall

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.