Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:28

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ یادی (48) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی، پیرۆزبایی لە بەڕێزیان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكان و مەكتەبی سیاسی و سەركرایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانی هەر بەم بۆنەیەوە وێڕای ئاماژەدان بە خەبات و مێژووی یەكێتیی، خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال و پێگە و ڕۆڵی بە بیر هێنایەوە و هیوای خواست ئەم یادە ببێتە هاندەری تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی پارتی و یەكێتی.
لای خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە ناوی خۆی و سەركردایەتی یەكێتییەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.