بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەێنێت، دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست بە مامەڵەكردن بە دۆلار ناكات.
محەممەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئامانج لە خستنەبازاڕی پاكێجە یەك لە دوای یەكەكان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ بووە.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست ناكات مامەڵە لەگەڵ هیچ شتێكی تردا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بانكەكە لە ئێستادا میكانیزمێك دەگرێتەبەر بۆ باشتركردنی ڕێكارەكان و ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی حەواڵە و زاڵبوون بەسەر هەموو ئاستەنگەكان.
بانكی ناوەندی عێراق: دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست بە مامەڵەكردن بە دۆلار ناكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.