وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبەر بەرژەوەندیی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆری كرێی بەستنی پێوەر و ئێستا ڕێژەی بەستنی پێوەر گەیشتووەتە 82% و بڕیارەكەش تا 21/6/2023 بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 1,030,408 هاوبەش و ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە بریتییە لە 850,330 هاوش، بە گشتی ڕێژەی بەستنی پێوەر تا ئێستا گەیشتووەتە 82% و بڕیاری لێخۆشبوونیش تا 20 ڕۆژی دیكە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
كرێی بەستنی پێوەر لە سەنتەری پارێزگەكان بۆ 20 هەزار دینار داشكێنراوە و لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكان و ئەو شوێنانەی كە پێویستە پیوەری لێ ببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار داشكێنراوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو داوا لەو هاوبەشانەی ئاو دەكەن كە پێوەریان نییە، هەتا دەرفەت ماوە سەردانیان بكەن و مامەڵەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەر بكەن.
بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەر تا 20 ڕۆژی دیكە بەردەوام دەبێت
ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتووەتە 82%

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.