بڵاوكردنەوەی دەنگۆی تۆماركردنی (150) حاڵەتی تای خوێنبەربوون ، هیچ پەیوەندییەكی بە هەولێرەوە نییە و بەڵكو ئەو ئامارە ژمارەی تووشبوانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند:بۆ گشت لایەك ڕوونی دەكەینەوە كە ئەمڕۆ لە بەشێك لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامارێك بڵاوكراوەتەوە ،لەسەر ئەوەی كە گوایە (150) حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەهەولێر تۆماركراوە، ئەو ئامارە هیچ پەیوەندییەكی بە هەولێرەوە نییە و بەڵكو ژمارەی تووشبووانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لە هەولێر تەنها دووحاڵەت هەبووە لەڕابردوودا كە لە سنووری ئیدارەی سۆران بووەو حاڵەتی دووەمیش لەهەولێر تۆماركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.