Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:11

عێراق له‌ مانگی ڕابردوو 7.3 ملیار دۆلاری له‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردوودا (ئایار/مایۆ) بڕی 7.3 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌ستكه‌وتووه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) مانگی ڕابردوو بڕی 102.46 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتنووه‌، داهاته‌كه‌شی بریتی بووه‌ له‌ 7.3 ملیار دۆلار.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ رێژه‌ی رۆژانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت بریتی بووه‌ له‌ 3.3 ملیۆن به‌رمیل.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی عێراق به‌ رێژه‌ی 71.30 دۆلار فرۆشراوه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.